بۆ ئێكه‌مين جار كچه‌كا رزگاربوويا ئێزدى به‌شدارى كۆمبوونا ئه‌نجوومه‌نێ مافێ مرۆڤى يێ جيهانى دبت

ژنێف-KDP.info- 
 کچە رزگاربوویێكی دەستی داعش، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خوولی 34ـی ئەنجوومەنی ماف مرۆڤی جیهاندا، وتاری دا و وێرای سپاسی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم داوای كرد، حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی له‌ ڕزگاركردنی کچ و ژنانی ئێزدی هاوكار بن.

لە خوولی 34ـی ئەنجوومەنی ماف مرۆڤی جیهاندا، یەکەمین جار رزگاربوویەکی دەستی داعش دەچێتە كۆبوونه‌وه‌ی ئەو ئەنجوومەنەوه‌ و، بە ئامادەبوونی نوێنەری تەواوی وڵاتانی جیهان و ژمارەیەکی زۆری رێکخراوی نێودەوڵەتی، وتارێک پێشکه‌ش كرد.

(سەنا عەلی)، ئەو کچە رزگاربووەی دەستی داعشە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "لە ئەنجوومەنەکەدا باسی هەموو ئەو نەهامەتیانەی کە بە سەر کوردانی ئێزدیدا هاتووه‌ لەسەر دەستی ئەم رێکخراوە تیرۆریستەدا و، كه‌ لە کوشتن و رفاندن کچانی ئێزدی کە کڕین و فرۆشتنیان پێ دەکرێت، خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بۆ جیهانمان سەلـماند کە ئەو ستەمە بەسەرمان هاتووە.''

(سەنا)، گوتی: "به‌ ئەنجوومەکەم گوت، رۆژانە دەستدرێژی دەکرێتە سەر کچان و تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە، وا رووبەرێکی فراوان لە پارێزگایی مووسڵ رزگار کرا كه‌چی تا ئێستا هێچ کچێکی ئێزدی رزگار نەکراوە، هه‌ڵبه‌ت ئەمە جێگای گومانە، ئەم رێکخراوە تیرۆریسته‌ به‌ زۆری ئایین گۆڕین بە سەریاندا دەسەپێنیت و، تا ئێستا تەواوی خێزانم لە دەستی ئەم رێکخراوەدایە و، چارەنووسیان دیار نییە.''

(سەنا عەلی) کچە رزگاربووی دەستی داعش، سوپاس سەرۆکی حکوومەتی هەرێم کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) دەکات، لە کردنەوەی نووسینگەیەک بۆ رزگارکردنی رفێنراوانی كوردانی ئێزدی، هاوكات داوا له‌ حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات زیاتر هەوڵ بدەن ئەم کچ و ژنانە رزگار بکەن و، به‌ پێویستی زانی، ئەوانەی رزگار کراوان چارەسەری پێویستیان بۆ بکرێت لە هەموو بوارێکەوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة