التخطي إلى المحتوى الرئيسي
بحث هذه المدونة الإلكترونية
داعش چاوان مێشكێ زارۆكێن كوردێن ئێزدی كۆنترۆلكريه
K24 - هه‌ولێر:
كاتێك منداڵان ده‌گه‌یشتنه بنكه‌ی راهێنانی سه‌ر به رێكخراوی داعش، ده‌ستییان به گریان ده‌كرد و له دایك و باوكییان ده‌پرسی، كه له‌كاتی كۆنتڕۆڵكردنی مووسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه له 2014، له‌یه‌ك دابڕابوون.
به‌ڵام فه‌رمانبه‌رێكی ئه‌و ئه‌و شوێنه، كه پێشوازی له منداڵه‌كان كردووه، ده‌ڵێت: "به تێپه‌ڕبوونی كات، ئه‌وان بیری توندڕه‌وی داعش گۆشكران و هه‌موو شتێكیان له‌بیركرد".
ئه‌و فه‌رمانبه‌ره باس له‌وه ده‌كات، ته‌مه‌نی منداڵان له نێوان 3-16 ساڵ بوو، زۆربه‌شیان منداڵانی كوردانی ئێزدی و شیعه ئایینزابوون، دوای ماوه‌یه‌ك مانه‌وه و په‌روه‌رده‌كردنییان له‌لایه‌ن داعشه‌وه، وایانلێهات دایك و باوك و ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌یان، به "موڕته‌د" و كافر وه‌سفده‌كرد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی په‌روه‌رده‌كردنییان له‌سه‌ر بنه‌مای بیری توندڕه‌وی، كه داعش په‌یڕه‌وی ده‌كرد.
له‌سه‌ره‌تاوه‌ش، ئه‌و منداڵانه، له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز له یه‌ك جیاكراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده بكرێن و راهێنانی تایبه‌تییان پێ بكرێت، به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له بواری هه‌واڵگری و پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی داعش.ئه‌و شوێنه‌ش ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی زهووری مووسڵ، كه پێشتریش جێگه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردن و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵی بێسه‌رپه‌رشت بووه، به‌ڵام دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه, داخرا.شووشتنه‌وه‌ی مێشكچه‌كدارانی داعش، دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، ناوچه‌كه‌یان جێهێشتبوو، به‌ڵام كاتێك تیمێكی رۆژنامه‌وانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كردبوو، هێشتا كه‌لوپه‌ل و ئامرازه‌كانی شووشتنه‌وه‌ی مێشكی منداڵه‌كان، له شوێنه‌كه‌دا مابوون، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كۆنتڕۆڵی مێشكی ده‌یان منداڵی كوردانی ئێزدی و شیعه بكه‌ن.له سه‌ر دیواره‌كان، به بۆیه‌ی ره‌ش نووسراوه "منداڵه‌كانتان فێری مه‌له‌وانی و نیشانه‌شكێنی و سوارچاكی بكه‌ن"، له ناو ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ش حه‌وزی تایبه‌تی مه‌له‌وانی هه‌یه، به‌ڵام به پاشماوه و زبڵ پڕكراوه‌ته‌وه.له یه‌كێكی دیكه له ژووره‌كان، كۆمه‌ڵێك كتێبی خوێندن مابوون، كه داعش ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌ك داڕشتبوون، له‌گه‌ڵ كرده‌وه و كولتووره "وه‌حشییه‌كان"ی ئه‌و رێكخراوه بگونجێت، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده بكات.هه‌رچی خوێندنی بیركاری و زانسته ژماره‌ییه‌كانه، كتێبی پۆلی چواره‌م، نموونه‌ی به جه‌نگه‌كان هێناوه‌ته‌وه و به‌رگی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ش، به هاوكێشه‌ی بیركاری چه‌كێكی لێدرووستكراوه، هه‌رچی كتێبی مێژووه، ته‌نها باس له ساڵانی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام ده‌كات و سه‌رنجه‌كانی له‌سه‌ر غه‌زا و "جیهاد" چڕكردووه‌ته‌وه.كتێبێكی دیكه‌ی ئه‌وێ، به‌ناوی "ئینگلیزی بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"یه، هه‌ندێك وشه‌ی ئاسایی تێدایه، وه‌كو "سێ‌و" و "مێرووله"، له پاڵ ئه‌مانه‌شدا، وشه‌كانی "سوپا، بۆمب، قه‌ناس"ی تێدا به‌كارهێنراوه.هه‌روه‌ها وه‌شه‌كانی "شه‌هید، سیخوڕ، هاوه‌ن، پیاده‌ڕه‌و، ئێكس بۆكس"یشی تێدا نووسراوه.به‌كارهێنانی وشه و ناوی "ژن" و وێنه‌كانی، به ره‌نگی ره‌شه و هیچ ئادگارێكی ده‌موچاوی ژنه‌كه‌ی تێدا دیارنییه و باڵاپۆشه، ته‌نانه‌ت وێنه‌ی ئاژه‌ڵانیش، ته‌نها شێوه‌كه‌ی وه‌ك ئاژه‌ڵانه، جگه له ره‌نگی ره‌شیش، هیچ ره‌نگێكی دیكه به‌كارنه‌هاتووه، به‌و پێیه‌ی وێنه‌كێشانی ئاژه‌ڵان و ته‌نانه‌ت مرۆڤیش، له كولتووری توندڕه‌وی داعشدا نییه.ئه‌و فه‌رمانبه‌ره، به گوته‌ی خۆی، له دوایی هاتنی داعش‌یش ناچاركراوه بمێنێته‌وه و له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و كچانه‌ی ده‌هێنرانه ئه‌و بنكه‌یه، به زۆری له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی رێكخراوه‌كه هاوسه‌رگیریان پێ ده‌كرا.ئه‌و فه‌رمانبه‌ره له ترسی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی داعش، كه هێشتا به‌شی رۆژئاوای مووسڵی له‌ژێر ده‌ستدایه، ره‌تیكردووه‌ته‌وه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، هاوكات له شه‌ڕه‌كانی ئه‌مدواییه‌شدا، گوللـه‌یه‌ك به‌رقاچی كه‌وتووه و برینداره.باس له‌وه‌ش ده‌كات، توندڕه‌وه‌كان، كه زۆربه‌یان عێراقی بوون، منداڵه شیعه‌كانییان له‌سه‌ر نوێژكردن له‌سه‌ر ئایینزای سووننه راده‌هێنا و كورده ئێزدییه‌كانیشیان ناچار ده‌كرد ببنه موسڵمان.هه‌روه‌ها قورئانییان پێ له‌به‌رده‌كردن و له‌سه‌ر ئه‌وه رایانده‌هێنان، هه‌موو كه‌سێكی نامۆ كافره و راهێنانی جه‌سته‌ییان له شوێنێكی دیكه پێ ده‌كردن.ته‌مه‌نی شه‌ڕكردنئاژانسی رۆیته‌رز باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه نه‌توانراوه جگه له گێڕانه‌وه‌كانی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره، پشت به به‌ڵگه‌یه‌كی بێلایه‌نتر ببه‌ستێت، به‌ڵام دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ش، هه‌مان قسه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر راهێنانه‌كانی داعش به منداڵان، ته‌نانه‌ت له‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی رێكخراوه‌كه‌ش له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاویكردوونه‌ته‌وه، ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه منداڵان، به‌شداری له كوشتنی دیله‌كاندا ده‌كه‌ن، له دوایین كرده‌وه‌ی خۆكوژیشدا، دوو منداڵی ئێزدی، كه برابوون، ئه‌نجامییاندا، هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ش له‌و بنكه‌یه‌ی داعش له مووسڵ په‌روه‌رده‌كرابوون.دانیشتووانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و بنكه‌یه، له گه‌ڕه‌كی زهوور، باس له‌وه ده‌كه‌ن، هه‌فتانه كاروانێك منداڵییان ده‌هێنایه ئه‌و بنكه‌یه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌و منداڵانه هی سووریابوون، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیشیان تۆزێك گه‌وره‌بوو، به مه‌به‌ستی راهێنانی جه‌سته‌یی، ره‌وانه‌ی شارۆچكه‌ی ته‌لعه‌فه‌ر ده‌كران، بۆ ئه‌وه‌ی راهێنانی سه‌ربازییان پێبكرێت.فه‌رمانبه‌ره‌كه له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوای 6 مانگ له مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی به منداڵان، به‌شێكیان هێنرانه‌وه بنكه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی خوشك و براكانی خۆیان ببینن، به‌ڵام له‌و كاته‌دا جلوبه‌گری تایبه‌تی چه‌كدارانی داعشییان له‌به‌ردابووه و چه‌كیان پێبووه، واته وه‌ك چه‌كدارێكی فه‌رمی رێكخراوه‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، نه‌ك وه‌ك ئه‌و منداڵه‌ی كه سه‌ره‌تا هاتووه‌ته بنكه‌كه.هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، یه‌كێك له‌و منداڵانه به‌ناوی "محه‌مه‌د" هاوینی رابردوو له شه‌ڕێكدا له نزیك شارۆچكه‌ی فه‌للووجه‌ى رۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت كوژرا, كاتێك ئه‌و هه‌واڵه به منداڵانی بنكه‌كه گه‌یشت، هه‌مووان بۆی ده‌گریان.ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ، رێكخراوی داعش، گوتنه‌وه‌ی وانه‌كانی راگرت و ته‌واوی منداڵه‌كانی بۆ پاسه‌وانیكردنی بنكه‌ی ئاسمانی سه‌ربازی نزیك ته‌لعه‌فه‌ر ره‌وانه‌كرد، كه دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی عێراق كۆنتڕۆڵكرایه‌وه.ئه‌و فه‌رمانبه‌ره گوتیشی: "به منداڵه‌كانم گوت ئه‌گه‌ر سوپای عێراقتان بینی چه‌كه‌كانتان فڕێبده‌ن و بڵێن ئێمه هه‌تیوین، ره‌نگه به‌و شێوه‌یه ژیانتان رزگاربكه‌ن".
تعليقات