ئەو داعشێ دەستدرێژى دکره‌ سەر کچێن ئێزدی هاته‌ كوشتن

ZNA-هه‌ولێڕ

پەرلەمانتارێکی کوردی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە ئەو چەکدارەی رێکخراوی توندڕەوی داعش، کە دەستدرێژیی دەکردە سەر کچانی ئێزدیی رفێندراو، کوژرا.
 
دوای داگیرکردنی شاری شنگال لە مانگی ئابی ٢٠١٤، چەکدارانی داعش سەدان کچی ئێزدییان رفاند و لە نیوان خۆیان کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکردن و دەستدرێژییان دەکردە سەریان.
 
رۆژی یەکشەممە ٨/١/٢٠١٧ ڤیان دەخیل، پەرلەمانتاری ئێزدی لە لێدوانێکی رۆژ نامەوانیدا رایگەیاندووە، کە ئیسلام یاسین تەھا ئەلعوبێدی، وەزیری تەندروستیی داعش لە بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان و بە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکانی ئاسایشی کەرکووک، لە شارۆچکەی حەویجە لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک کوژرا.
 
ڤیان دەخیل ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئیسلام یاسین تەھا ئەلعوبەید دەستدرێژیی کردووەتە سەر چەندین کچی ئێزدیی رفێندراو، کە دوای رزگاربوونیان، چیرۆکەکانیان بۆ ئەو پەرلەمانتارە گێڕاوەتەوە.
 
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەو سەرکردەیەی داعش دەستدرێژیی کردووەتە سەر کچێکی ئیزدیی تەمەن ١٢ ساڵا و بەھۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة