شێخ شامۆ:هەول ددەین کەیسا ئێزدیان ببەینە دادگه‌ها لاهای

باسنيۆز:
پەرلەمانتارێکی ئێزدی رایدەگەیەنێت، کە هەوڵ دەدەن کەیسی ئێزدییەکانی شنگال ببرێتە دادگای نێودەوڵەتیی لاهای.

بڕیارە لەسەر کەیسی ئێزدییەکان بەڵگە نامەکان رادەستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بکرێت، شێخ شامۆ، پەرلەمانتاری ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، پێش ئەوەی کەیسەکە رادەستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بکرێت، گرنگە ئەو پرسە لەدادگای نێودەوڵەتی لاھای کاری لەسەر بکرێت. بەڵام ”کێشەکە ئەوەیە عێراق ئەندام نییە لە دادگای نێودەوڵەتی“.

شێخ شامۆ هەروەها رایگەیاند، کە لێژنەی باڵای جینۆساید کاری خۆی دەکات بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە لەسەر ھێرشی سەر شنگال، ھەوڵ دەدات رێگاچارەیەک ببینێتەوە بۆ ئەوەی ئەو کەیسە ببرێتە لاھای، یان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دادگایەتی تایبەت بۆ ئەو کەیسە دروست بکرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئێزدییە پێیوایە ھیوا ھەیە ئەو کەیسە ببرێتە لاھای، بەڵام کاتی دەوێت، چونکە بابەتێکی نێودەوڵەتییە.

تعليقات

المشاركات الشائعة