سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕۆژووی ئێزدیدیانهوه، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئێزدییه‌كان ده‌كات و هێوا ده‌خوازێت جه‌ژنه‌كه‌یان بە دڵنیایی و كامەرانی بەڕێبكەن.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاسته‌ی ئێزیدیان ده‌كات.
وه‌ك له ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، له‌و په‌یامه‌دا :" بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزیدیان، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی گەرم لە خوشك و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و سەرانسەری جیهان دەكات".
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌دا هیوای ئارامی و خۆشییان بۆ دەخوازێت و هەروەها ئومێدی ئەوە دەخوازێت جەژنەكەیان بە دڵنیایی و كامەرانی بەڕێبكەن.
تعليقات