قایممقامێ شنگالێ:هەولێن پارێزگه‌هبوونا شنگالێ به‌رفره‌ بووينه‌

ئێزديخان نيوز:
قائیمقامی قەزای شنگال ئاماژە بەوە دەکات، هەوڵەکان بۆ ئەوەی شنگال ببێتە پارێزگا، وای کردووە کە چەندین لایەن و پێکهاتەی دیکەش پشتیوانی بکەن، دەشڵێت: "هەوڵەکان لەمبارەیەوە فراوان بوون".
مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “هەوڵەکان بۆ ئەوەی شنگال ببێتە پارێزگا، فراوان بووە، چونکە پێشووتر مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدابوو کە دەبێت چیتر شنگال نەبێتەوە قوربانی، بۆیە دەبێت هەموو هەوڵێک بدرێت کە جارێکی دیکە کارەساتی لەو شێوە بەسەر شنگالدا نەیەتەوە و خەونی شنگالییەکانیش بێتە دی، ئەویش بە پارێزگابوونی شارەکەیە”. ڕوونیشی کردەوە: "سەرجەم پێکهاتە و کەسایەتی و حزبە سیاسییەکان پشتیوانی لە هەوڵەکانی بارزانی دەکەن بۆ بە پارێزگابوونی شنگال، بڕیارە لە قۆناغی یەکەمدا ئاوەدانکردنەوەی شارەکە بخرێتە بەرنامەوە و دواتر بابەتی بە پارێزگابوونی شنگال بخرێتە بەردەم حکوومەتی عێراقەوە".
قایمقامی شنگال جەختی لەوە کردەوە، شارۆچکەکە پێویستی بە ئاوەدانکردنەوە هەیە، چونکە 80%ی تێکچووە، بۆیە “دەبێت دووبارە هاوکاری بکرێتەوە” و بەپارێزگابوونی شارەکەش بخرێتە ئەجێندای بەرنامەی کاری داهاتووەتەوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة