ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، ژنێكی ئێزدی كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن داعشەوە رفێنرابوو، له‌میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵدا رزگار كرا.
فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی عێراق به ئاژانسی ڕۆیتەرزی رایگه‌یاندووە "زانیارییه‌كانی ئه‌و ژنه، یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ كۆنترۆڵكردنی گه‌ڕه‌كێكی شاری مووسڵ.
ئه‌و ژنه 42 ساڵییه، نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت كه كاتێ هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر شنگال له هاوینی 2014 له‌گه‌ڵ هه‌زاران هاووڵاتیی دیكه ڕفێندراوە.
ئه‌وكات به سه‌دان هاووڵاتیی كوردی ئێزیدی له لایه‌ن داعشه‌وه كوژران و زیاتر له 6 هه‌زار دیكه‌شی به دیل گیران.
هه‌رچه‌نده به‌شێكیان رزگار بووه، به‌ڵام 3500 كه‌سیان له ژێر ده‌ستی داعش ماون و چاره‌نووسیان دیار نییه و زۆرێكێان پێده‌چێت له مووسڵ بن، كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌ستی پێكردووه و تا ئێستا سه‌ره‌ڕای كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه، به‌شی هه‌ره زۆری گه‌ڕه‌كانی به‌ری چه‌پی مووسڵ كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه.
ژنێك له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی رزگاربوونی ئه‌و ژنه به په‌یامنێران رایگه‌یاندووە له "گه‌ڕه‌كێكی مووسڵ بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه ده‌چوو و تا ئه‌وكاته‌ی كه ڕفێنه‌ره‌كه‌ی له مووسڵ ڕای كرد و له‌گه‌ڵ دایك و باوكی له گه‌ڕه‌كی قودسی به‌جێ هێشت و ئه‌ویش توانی ڕابكات."
له‌سه‌ر زاری ژنه‌كهەوە ده‌ڵیت "كاتژمێر سێی به‌ره‌به‌یانی شه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ خێزان رایكرد".
هه‌رچه‌نده كاتی رزگاربوونی ئه‌و ژنه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو چوونه‌ته ناو گه‌ڕه‌كی قودس.
جه‌نه‌راڵ مه‌عان سه‌عدی له هێزه‌كانی دژه تیرۆر كه پێشڕه‌وی هیزه‌كانی عێراقی ده‌كه‌ن بۆ گرتنه‌وه‌ی مووسڵ، رایگه‌یاند زانیارییه‌كانی ئه‌و ژنه یارمه‌تیده‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان بووه بۆ پێشڕه‌وی و كۆنترۆڵ كردنی ئەو گەڕەكەی تێیدا بووە.
سه‌عدی له‌مباره‌وه ده‌ڵێت "ئه‌و ژنه‌مان به دڵفراوانی وه‌رگرت و هه‌ندێ زانیاری له‌باره‌ی گه‌ڕه‌كی قودسی دا كه یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ هێرش و پێشڕه‌وی هێزه‌كانمان له‌و گه‌ڕه‌كه.
ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، 10 هه‌فته به‌ر له ئێستا به به‌شداری زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی و به پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێكرد.
ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ له وه‌ته‌ی شه‌ڕی عێراق له ساڵی 2003 به گه‌وره‌ترین شه‌ڕی ئه‌م وڵاته ئه‌ژمار ده‌كرێت و هه‌ر رۆژی پێنجه‌شممه 29 كانوونی یه‌كه‌می 2016 قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ستیپێكرد و ئه‌مرۆش شه‌ممه هێزه‌كانی دژه تیرۆر گه‌ڕه‌كی قودسی دووه‌میان كۆنترۆڵ كرد.
تعليقات