بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدیی ژێر دەستی داعش دەڵێ، ترسیان لەوە هەیە سیناریۆی فەللوجە لە مووسڵدا دووبارە ببێتەوە و نەتوانرێ کوردانی ئێزدیی ژێر دەستی داعش رزگار بکرێن.
بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش (حوسێن قایدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، له پاش چەند رۆژ تێپهڕبوون بهسهر ڕزگاركردنی ١٨ کوردی ئێزدی، ههوڵهكانیان بۆ ڕزگاركردنی ئهوانی دی درێژهی ههیه، وهك ئهو گوتی، بەشێوەیەکی گشتی و لە دوای دەستپێکردنی پرۆسەی رزگاکردنی مووسڵهوه زیاتر لە ١٠٠ کەس لە رێگەی نووسینگەیانهوه رزگار کراون.
(حوسێن قایدی) گوتیشی، ''جێگەی داخە ٤٥رۆژ بەسەر دەستپێکردنی پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵدا تێدەپەڕێ، کەچی هێشتا یەک کەس لە چوارچێوەی ئەو پرۆسەیەدا رزگار نەکراوە، بەڵام ئێمە لە رێگەی نووسینگەكهی خۆمانهوه زیاتر لە ١٠٠کەسمان رزگار کردوون.''
(قایدی) ئاماژەیشی دا، ''لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵدا داوامان کرد کە رۆژئاوای مووسڵ ئازاد بکرێ، بۆ ئەوەی ئەو کوردانەی لە دەستی داعشدان بەرەو مووسڵ نەبردرێن، کەچی وایان نەکرد.''
ئهو وهبیر دێنێتهوه کە ''زانیاریمان هەبوو لەکاتی رزگارکردنی فەللوجە کە هەندێک لە کەسوکاری ئێمە لەوێدا بوونە، بەڵام فەللوجە رزگار کرا و یەک کەسیش لە کەسوکاری ئێمە رزگار نەکرا، بۆیە لە ئێستادا ترسمان لەو سیناریۆیەدا هەیە لە مووسڵ، چونکە چەندین شوێنی مووسڵ رزگار کراون، کەچی جێگەی داخە هیچ کەسێکی ژێر دەستی داعش رزگار نەکراوه.
دەشڵێ، ''بە دروستی زانیاریمان هەیە کە زۆر لە کەسوکاری ئێمە لە حەمام عەلیل و بەرتلە و حەمدانیە بوون، کەچی هیچیان رزگار نەکراون، چونکە داعش لەو شوێنەی کە شکست دەخوات کەسوکاری ئێمە لەگەڵ خۆیاندا دەبەن.''
لە ساڵی٢٠١٤مانگی ١٠ بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی ژێر دەستی داعش دامەزراوە و سەر بە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، تا ئێستا توانراوە دووهەزار و ٨٩٠ کەس لە کوردانی ئێزدیی ژێر دەستی داعش رزگار بکەن.
تعليقات