لێبۆرينا نێڤ ده‌وله‌تى:کۆمەلگەها نێڤ دەولەتی هاريكار نینن بۆ رزگارکرنا ئێزديان

K24 - ھەولێر
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ناسراو بە ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، لە راپۆرتێکدا رەخنەی توندی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرت، بەوەی تا ئێستا ھیچ ھاوکارییەکی کچانی کوردانی ئێزدی نەکردووە کە لە دەست چەکدارانی داعش رزگاریان بووە.

لە نوێترین راپۆرتی، رێکخراوی ئەمنستی دا ھاتووە، ھەموو وڵاتێک یانیش رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کچانی کوردانی ئیزدیان پشتگوێخستووە و چاودێری تەندروستیان بۆ رزگاربووەکان دابین نەکردووە کە ھەندێکیان دووچاری نەخۆشی دەروونی بوون و ژمارەیەکیشیان ھەوڵی خۆکوشتنیانداوە.

رێکخراوی ئەمنستی بۆ مەبەستی ئەنجامدانی ئەو راپۆرتە، سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردوە و لەگەڵ ژمارەیەک کچی رزگاربووی دەستی داعش قسەی کردووە.
ھەروەھا ئەمنستی داوا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات کە ئەو قسانەی لەسەر شەڕی داعش دەیکات، بیکاتە کردار و ھاوکاری قوربانیانی دەستی چەکدارە توندڕەوەکان بکات.

تعليقات

المشاركات الشائعة