تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو هەزار و 500 کچ و ژنی کوردی ئێزدی لە دەست چەکدارانی داعش رزگاریان بووە، بەڵام بەشێکی زۆریان باری دەروونییان نالەبارە و لەکاریگەرییە دەرونییەکانی ماوەی مانەوەیان لە ژێر دەستی داعش رزگاریان نەبووە.
بەشێک لەو رزگاربووانە لەلایەن دەزگا و رێکخراوەکانی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەشێکی دیکەیان لەلایەن رێکخراوە بیانییەکانەوە چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە دۆخی جارانیان.
تعليقات