لیستا برایەتی وپێکڤه‌ژيانێ:ئێك ژئەولەویاتێن مه‌ لە شەرێ مووسلێ رزگارکرنا کچ وژنێن ئێزدی يه‌

​ZNA- هەوڵێر
سەرۆکی لیستی برایەتی وپێکەوە ژیان لەئەنجومەنی پارێزگای موسڵ ئاشکرایکرد، یەکێک لەئەولەویەتی کارەکانمان لەکاتی دەستپێکردنی پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ رزگارکردنی کچ وژنانی ئێزیدی دەبێت . 

سەرۆکی لیستی برایەتی وپێکەوە ژیان لەئەنجومەنی پارێزگای موسڵ سیدۆ چەتۆ بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند; ئێمە وەکو ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ ئامادەکاریمان کردووە بۆ ئەوەی لەکاتی دەست پێکردنی پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ بتوانن کچ وژنانی ئێزیدی رزگار بکەن وئەمە یەکێک دەبێت لەئەولەویەتی کارەکانی ئێمە. 

سیدۆ چەتۆ گوتیشی،بۆ ئەو مەبەستە ئێمەوەکو ئەنجومەن ھەماھەنگیمان لەگەڵ ئەوھێزانە کردووە کە بەشداری لەشەری موسڵ دەکەن،بەڵام جارێ ناتوانین ئمە ئاشکرا بکەین وبەنەھێنی دەمینێتەوە. 

چەتۆ ڕوونیشی کردەوە، ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی کچ وژنانی ئێزیدی لەدەستی تیرۆرستانی داعش رزگار بکەین.

تعليقات

المشاركات الشائعة