40هه‌زار ئێزدى ل ئه‌رمينيا دژين

باسنيۆز:
بەپێی ڕاپۆرتی (ڕیا تازە) کە لەمێژینەترین گۆڤاری کوردییە لە ئەرمینیا و ماڵپەڕی کوردانە بڵاوی کردووەتەوە، زمانی کوردی وەک یەکێک لە مادە دەرسییەکانی وڵاتی ئەرمینیا لەناو پڕۆگرامی خوێندنی ئەمساڵدا زیاد کراوە.

بە گوتەی تیتالە کەرەم، سەرنووسەری ڕیا تازە، ئێستا لەو ناوچانەی ئەرمینیا کە کورد تێیدا نیشەجێن، منداڵان دەتوانن بە زمانی دایکیی خۆیان بخوێنن و لە دەسپێکی پرۆسەی خوێندنی ساڵی نوێدا چەندین کتێبی جۆراوجۆر بە زمانی کوردی بۆ ئەم مەبەستە چاپ و بڵاو کراونەتەوە.

ئالکسان مامە، شاعیر و سەرۆکی بەشی کوردیی یەکێتیی نووسەرانی ئەرمینیا لەم بارەوە بە هەواڵدەریی (ئارمەن پرێس)ی گوتووە "لانیکەم 13 بەرگ کتێبی کوردی بۆ پۆلەکانی یەکەم هەتا 12ی دواناوەندی چاپ کراوە، بەڵام گرفتی ئێستامان ئەوەیە کە مامۆستای پێویستمان بۆ گوتنەوەی وانەی کوردی نییە و بە گوتەی ناوبراو بۆ هێنانی ڕاهێنەر بە مەبەستی ڕاهێنانی مامۆستایانی زمانی کوردی پلانیکیان داڕشتووە."

بە گوتەی ئەو نووسەرە "بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە کتێبانە هەتا ئێستا لە مێژووی کورددا دەگمەن و نایابن، بۆ یەکەم جارە کە کتێبی پرۆگرامی خوێندن بە زمانی کوردی لە ئەرمینیا بە شیوەیەکی ئەکادیمی و زانستی دەستی پێ کردووە، ئەمە لەراستیدا دەبێ وەک ڕووداوێکی گرنگی مێژوویی و کولتووری لەقەڵەم بدرێت."

ئێستا جیا لە زمانی ئەرمەنی وەک زمانی فەرمیی وڵات زمانەکانی کوردی و ئێزدی هەردوویان لە ئاستی زانکۆدا وانەیان پێ دەخوێندرێت.

ئەرمینیا نزیکەی سێ ملیۆن دانیشتووی هەیە کە نزیکەی 40 هەزار کوردی ئیزدی تێیدا نیشتەجێن و کوردەکانی ئەرمینیا زۆربەیان لە ناوچەیەک بەناوی "ئاراگاتسۆت" هەڵکەوتوو لە 32 کیۆلمەتریی باکووری ڕۆژئاوای "ئیریڤان" دەژین و کۆمەڵیکی دیکەشیان لە ئاپاران و تایلین دەژین جیا لە ئێزدی کوردی موسڵمان و مەسیحی لە ئەرمینیاش هەیە.

ئێزدییە کوردەکانی ئەرمینیا لە سەدەی نۆزدەیەم لە ئەنجامی ستەمی عوسمانییەکان لە کوردستانی باکوورەوە بۆ ئەوەی کۆچیان کردووە و لەڕاستیدا کورد گەورەترین گرووپی ئیتنیکیی ئەو وڵاتەیە. هاوکات لە کۆماری ئازەربایجان و جۆرجیاش کۆمەلێک کوردی ئێزدی دەژین.

لە ناوەندی ئەنستیتۆی ڕۆژهەڵاتناسیی زانکۆی حکوومەتیی ئیریڤان لقی کوردناسی هەیە و یەکێتیی نووسەرانی کوردیشیان هەیە و رۆژنامەیەکی کوردیش بەناوی ڕییا تازە (ڕێگای نوێ) کە لەمێژەینەترین ڕۆژنامەی کوردانی ئەرمینیایە و ڕادیۆ کوردیی دەنگی ئێریڤانیش میدیایەکی دیکەی کوردانی ئەرمینیایە.

تعليقات

المشاركات الشائعة