نادیه موراد کچه ئێزدی که ماوه‌یه‌ک وه‌ک کۆیله له‌ژێر ده‌ستی داعش مایه‌وه و ڕزگاری بوو، پاڵیوراوی خه‌ڵاتی ڤاکڵاڤ هاڤڵه که ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپی سه‌رپه‌رشتی ده‌کات.
هاگ مۆنیتۆر ڕایگه‌یاند "نادیه موراد و ڕۆژنامه‌نووسێکی سربی گۆردان ئیگریک ، هه‌روه‌ها ئینستیتوتی فه‌ره‌نسی بۆ مافی مرۆڤ دوا لیستی پاڵیوراوانن و یه‌کێک له‌وانه خه‌ڵاته‌که ده‌باته‌وه.
خه‌ڵاته‌که له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپی و کتێبخانه‌ی ڤاکڵاڤ هاڤڵ و دهزگای٧٧ ته‌رخان کراوه.
خه‌ڵاتی ڤاکڵاڤ هاڤڵ له ڕۆژی ٦ی تشرینی یه‌که‌م له بۆنه‌ی کردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌به‌خشرێت که بڕی ٦٠ هه‌زار جونه‌یهی و میدالیا و بڕوانامه‌یه.
ئه‌و خه‌ڵاته به ناوی هزرمه‌ند و پشتیوانی مافی مرۆڤ و سه‌رۆکی پێشتری چیکه‌وه ناونراوه و له دوای کۆچی دواییه‌وه له ٢٠١١ ئه‌وه چواره‌مین جاره ئه‌و خه‌ڵاته ده‌به‌خشرێت.
ژێده‌ر:ZNA – ھەولێر