نادیا موراد و سەرۆك وەزیرێن ئیتالیا كۆم دبن

باسنيۆز:
نادیا موراد باڵوێزی نیازپاكی نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ ماتیۆ ڕێنزی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا كۆدەبێتەوە.

نادیا موراد كچە ئێزیدی ڕزگاربووی دەست تیرۆریستانی داعش، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردەوە لە پەراوێزی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكاندا لە نیویۆرك، لە دانیشتنێكی تایبەتدا لەگەڵ ماتیۆ ڕێنزی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا كۆبووەتەوە.

نادیا موراد نووسیویەتی "لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا باسمان لە پرسی پەنابەران و لێپێچینەوە لە تاوانەكانی داعش كرد، لەمبارەوە سوپاسی هاوئاهەنگی و پشتیوانی حكومەتی ئیتاڵیا دەكەم".