(حوسێن قاسم حەسوون)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەر لە حەفتەیەك تیرۆریستانی داعش لەو شوێنانەی نزیك بوون لە گۆڕەبەكۆمەڵەكان هێرشیان دەكرد كە سێ بۆ (5) كم دوورە، بۆیە ئێمەیش چاوەڕێمان دەكرد تا بارودۆخەكە باش بێت، هەروەها پێویستمان بە بوودجە هەیە كە تا ئێستا نەهاتووە، بۆیە بە زووترین كات و لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا دەچین لە شنگال دەست دەكەین بە قۆناغی یەكەم لەسەر گۆڕەبەكۆمەڵەكان و، ئەو گۆڕانەی دیارن هەڵیاندەگرینەوە، دواتریش رێكخراوی نێودەوڵەتی (icmp) لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ كاروباری بێسەروشوێنان كە پسپۆڕن لەم بابەتەدا، خولێك بۆ كارمەندانی ئێمەی كورد دەكاتەوە بۆ ماوەی مانگێك لەبارەی چۆنیەتیی كاركردن و هەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەلەكان."