خه‌یری بۆزانی:‌ سێ هەزار و 735 كوردێن ئێزدی ژدەستێ داعش نه‌هاتينه‌ رزگاركرن

رووداو دهۆك:
ژماره‌ی ئه‌و كورده‌ ئێزدیانه‌ی له‌ ده‌ستی داعش ده‌رباز بوون، گه‌یشتووەته‌ دوو هەزار و 678  كه‌س، به‌ڕێوەبه‌ری گشتی كاروباری ئێزدییه‌كانیش ده‌ڵێ پرۆسەی رزگارکردنیان به‌رده‌وامه‌.

خه‌یری بۆزانی، به‌ڕێوەبه‌ری گشتی كاروباری ئێزدییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌ تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ شنگال و ده‌وروبه‌ری كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ست داعش 6413 كه‌س بوون، له‌وانه‌ 3543 کەس له‌ ره‌گه‌زی مێ بوون.

بۆزانی دوائاماری ئه‌و كورده‌ ئێزدیانه‌ی رزگاربوون ئاشكرا كرد و گوتی‌"2678 کەس رزگاربوونە‌، له‌وانه‌ 971 ئافره‌تن، 327 پیاو، 690 منداڵی نێر، 690 منداڵی مێ".

خه‌یری بۆزانی گوتیشی "ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هێشتا ده‌ربازنه‌بوونه‌ 3735 کەسن. هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ربازكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی داعشدان".
بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌ڕێوەبردنی كاروباری ده‌ربازبووانی ده‌ستی داعش له‌ دهۆك نووسینگه‌ی كاروباری رفێنراوه‌كان دامه‌زراوه،‌ كه‌ سه‌ر به‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌.

المشاركات الشائعة