هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری شه‌نگال به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوای 3 كاتژمێر شه‌ڕكردن هێرشێكی فراوانی چه‌كدارانی داعشیان تێك شكاند كه له 5 قۆڵه‌وه ئه‌نجامیاندا بۆسه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه.
چه‌كدارانی داعش چه‌ند ته‌رمێكیان لێ به‌جێ ماوه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ته‌نها چه‌ند بریندارێكیان هه‌یه‌و ته‌ندروستییان جێگیره‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نییه.
هێرشه‌كه‌ی داعش كاتژمێر 4:25 خوله‌كی به‌ره‌به‌یان ده‌ستیپێكردوه‌و شه‌ڕه‌كه ماوه‌ی سێ كاتژمێری خایه‌ندووه‌و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان، هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كردووه.
عه‌مید سمێ مه‌لا محه‌مه‌د جێگری فه‌رمانده‌ی شه‌نگال به‌خه‌ندانی راگه‌یاند"داعش له میحوه‌ری شه‌نگال له قۆڵی دۆمیز، تل قه‌سه‌ب، گر عزێر، سینۆ‌و ئوم شه‌باب هێرشیان كردووه‌و پێشمه‌رگه هه‌موو هێرشه‌كانی تێكشكاندوه".
به وته‌ی عه‌مید سمێ دووته‌رمی داعش كه‌وتونه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پیشمه‌رگه هیچ شه‌هیدێكی نه‌بوه ته‌نها شه‌ش برینداریان هه‌بووه كه به‌وته‌ی ئه‌و برینه‌كانیان جێی مه‌ترسی نین.
له‌هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا داعش ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی به‌كارنه‌هێناوه‌و به‌چه‌كی قازیفه‌و بیكه‌یسی و قه‌ناس هێرشی كردوه.
عه‌مید سمێ ئه‌وه‌شی خسته‌روو، له‌هێرشه‌كه‌دا زیاتر له 300 چه‌كداری داعش به‌شدارییان كردووه.
هاوكات عه‌قید بورهان زێباری فه‌رمانده له لیوای 8ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، پێشمه‌رگه هێرشه‌كه‌ی تێكشكاندووه، به‌ڵام هه‌ندێك له چه‌كداره‌كانی داعش له‌ناوچه‌كه‌ن‌و ئێستا له دووره‌وه ته‌قه‌ده‌كه‌ن.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی لیوای 8 وتیشی"ئه‌و چه‌كدارانه گیریان خواردووه‌و ناتوانن رابكه‌ن بۆیه به قازیفه‌و بیكه‌یسی له دووره‌وه ته‌قه‌ده‌كه‌ن".
به‌وته‌ی بورهان زێباری، پێشمه‌رگه زانیاری هه‌بووه كه داعش دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان بۆ هێرشه‌كه هێناوه، به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌كارنه‌هێناوه.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ماوه‌ی 2 ساڵه به‌درێژایی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌شه‌ڕدان له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی داعش‌و له‌ته‌واوی میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕ چه‌كدارانی داعشیان تێك شكاندووه‌و ناوچه‌كانیان كۆنتڕۆڵ كردووه.
ژێده‌ر:خه‌ندان