راپۆرته‌كا نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى تاوانێن داعشێ دژى ئێزديان ئاشكه‌را دكه‌ت

ئێزديخان نيوز:
راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە رۆژی پێنج شەممە دەرچوو چیرۆکی نەھامەتییەکانی کە بەسەر ئێزیدییەکاندا ھاتووە بە دەست داعش لە میانەی ھێرشەکەی سەر شنگال لە مانگی ئابی ٢٠١٤دا. کە تیایدا داعش بە شێوەیەکی پلان بۆداڕێژراو و دڕندانە دەستی کرد بە کوشتن و توندوتیژی سێکسی و بەکارھێنانی ژن و کچان وەکو کۆیلەی سێکسی و چەندین کاری تری نامرۆڤانەی وەکو بەزۆر پێگۆڕینی ئایین و ئاوارەکردنی زۆرەملێ و چەندین کاری تری دژ بە مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و یاسای مرۆیی.

ڕاپۆرتەکە لەلایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری عێراق و نووسینگەی کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤ کۆکراوەتەوە. ژمارەی قوربانییەکان و ئاوارەکانی ناوچەی شنگال لە ٢٠١٤دا ٣٠٨٣١٥ کەس بوونە کە زۆرینەیان ئێزیدی بوون. نزیکەی ٣٦٠٠٠٠ ئێزیدی ھێشتا ئاوارەن کە پێویستییەکی زۆریان بە یارمەتی دەروونی ھەیە. 

ئافرەتان لەکاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان وتوویانە کە ئەوان چەندین جار فرۆشراون و کڕاون و ھەروەھا منداڵەکانیشیان لێسەندراون. ئافرەتێک باسی ئەوەی کرد کە چۆن فرۆشراوەتە ئەندامێکی داعش کە خەڵکی سوریابووە و بۆ ماوەی ١٥ رۆژ بەردەوام دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر و ھەڕەشەی کردووە کە ئەگەر خۆی بەدەستەوە نەدات ئەوە کچەکانی دەکوژێت. ئافرەتێکی دیکە لە نێوان شەش کەسدا کڕاوە و فرۆشراوە و توانیویەتی کچە ٧ ساڵانەکەی لەدەست یەکێکی تر رزگاربکات بەوەی قژ و برژانگەکانی بڕیوە و دایبی پێھەڵگرتووە و پێی وتووە وانیشانبدات کە مێشکی تەواونیە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەندامێکی داعش ھەر ویستویەتی دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەر. لە کۆتاییدا، ئافرەتەکە تووانی بە ھاوکاری قاچاغچییەک رابکات و خۆی رزگاربکات.

ڕاپۆرتەکە چەندین نمونەی تێدایە کە پیاو و ژنەکانیان جیاکراونەتەوە و پیاوەکانیان بەکۆمەڵ کوشتووە. لە نمونەیەکدا، ٦٠٠ پیاو لە ناوچەی تەلەعفەر بەکۆمەڵ کوژراون. لە چەند نمونەیەکی تردا ئێزیدییەکان بە زۆرەملێ ئایینیان پێ گۆردراوە بۆ ئایینی ئیسلام یانیش دەبێ بکوژرێن.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، بەڕێز یان کوبیش وتی ئەو راپۆرتە رووی رەشی تاوانەکانی داعش ئاشکرا دەکات کە بە شێوەیەکی پلان بۆداڕێژراو و دڕندانە داعش تاوانی بەرامبەر ئێزیدییەکان و کەمە نەتەوایەتی و ئایینیەکانی تر ئەنجامداوە. راپۆرتەکە ئاشکرای دەکات کە نزیکەی ٣٥٠٠ ژن و کچ و پیاوی زۆرینە ئێزیدی ژمارەیەکیش لە کەمە نەتەوایەتی و ئایینیەکانی تر ھێشتا لەژێر دەستی داعشدان.

کوبیش وتی: "دوای دوو ساڵ لە داگیرکردنی نەینەوا ‌ھێشتا کۆمەڵگەی ئێزیدی دەکرێنە ئامانج لەلایەن داعشەوە. ھەزاران پیاو و ژن و منداڵ کوژراون و بێ سەروشوێنن یانیش ھێشتا لە ژێر دەستی داعشدان و کراونە ئامانج بۆ توندوتیژی جەستەیی و سێکسی".  بەڕێزیان ھەروەھا رایگەیاند " بە پیێ ئەو بەڵگانە بەگرنگی دەزانین کە تاوانبارانی ئەو نەھامەتییە و ئەنجامدەرانی بدرێنە دادگا و سزای خۆیان وەربگرن ".

کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری عێراق زەید رەعد ئەلحوسێن رایگەیاند کە شایەتییەکانی ناو ئەو راپۆرتە دەبێ وەکو بەڵگەی حاشا ھەڵنەگر بەکاربھێندرێت لەبەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە " دەبێ بەپەلە ئەو تاوانانە بەجیھان بناسێنن و ھیچ تاوانبارێکیش داڵدە نەدرێت لە ھیچ وڵاتێک".

زەید رەعد وتی: "من زۆر پەرێشانم بەو کاریگەرییە خراپەی کە شەڕوپێکدادانەکان کردوویانەتە سەر ھاوڵاتییانی مەدەنی و بەتایبەتی ھاوڵاتییانی عێراقی کە وڵاتێک بووە ھەمیشە شانازی بە کلتووری پێکەوەژیان لە نێوان نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی کردووە. بەڵگەکان و شایەتییەکانی ئەو رزگاربووانە ئەوە دەردەخەن کە کاری نامرۆڤانە و ھەڵسوکەوتی وەحشیگەرانەی وایان بەرامبەرکراوە وەک ھێرشی بە ئەنقەست و توندوتیژی بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی."

ڕاپۆرتەکە رایدەگەیەنێت کە توندوتیژییەکان و پێشێلکارییەکانی داعش ئەنجامیداون دەچنە ریزی تاوانەکانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و جینۆساید.

لە راپۆرتەکەدا ھاتووە کە: "پێویستە حکومەتی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھەموو ھەوڵێکی خۆیان بخەنە گەڕ بە پاڵپشتی یاساکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و یاساکانی مافی مرۆڤ بۆ کۆتایی ھێنان بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ  کە لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراون و ھەوڵبدەن بە سەلامەتی ئەو ھاوڵاتییانەی ژێردەستیان رزگاربکەن. 

ھەروەھا ھاوکاری دەروونی و کۆمەلایەتی وتەندروستی بەپەلە پیویستە بۆ بە ھاناوەھاتنی رزگاربووانی دەستی توندوتیژی و بە کۆیلەبوونی سێکسی. ھەروەھا پێویستە ھەموو شتێک بکرێت بۆ دەستەبەرکردنی رێوشوێنی گونجاو و سەلامەت بۆ ئێزیدییەکان و ھەروەھا ئاوارە ناوەخۆییەکانیش بە سەلامەتی بگەڕێندرێنەوە شوێنی خۆیان".

ژێده‌ر:ZNA- جنێف/بەغدا

المشاركات الشائعة