التخطي إلى المحتوى الرئيسي
بحث هذه المدونة الإلكترونية
شنگاليان پێشنیازا سەرۆک بارزانی قەبوولە.. شنگال وەک هێمایەک بمينت
شنگال-KDP.info-
چوارشه‌ممه‌ی رابرد، (سه‌رۆك بارزانى) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له مه‌راسیمى دووه‌م ساڵوه‌گه‌ڕی كاره‌ساتی شنگال له شارى دهۆك له وتارێکدا پێشنیازى كرد شارى شنگال وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه وەك هێمایەك بۆ نەهامەتییەكانی گەلی كورد و، له نزیك شنگال شارێكى دیكه دروست بكرێت.
(مه‌حما خه‌لیل) قایمقامى شارۆچكه‌ى شنگال دەڵێت: "وه‌كو ئیداره و خه‌لكى شنگال به شانازییه‌وه پێشوازى له‌و پێشنیازه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) ده‌كه‌ن و كارى لێ ده‌كه‌ن."
قایمقامى قه‌زاى شنگال، بە ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "پێشنیازه‌كه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) له جێگاى خۆیدا بوو كه پێشنیازى كرد شارى شنگال وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه بمێنێته‌وه؛ وەك هێمایەك بۆ نەهامەتییەكانی گەلی كورد و، له نزیك شنگالدا شارێكى دیكه دروست بكرێت؛ جا ئێمه وه‌كو ئیداره و خه‌ڵكى شنگال به شانازییه‌وه پێشوازىی لێ ده‌كه‌ین و، كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین وته‌كه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) ببێته واقیع و شنگالێكى نوێ بێته ئاوه‌دانكردن و بكرێته پارێزگا و ده‌سه‌ڵات به ئیداره‌ى شنگال بدرێت."
(مه‌حما خه‌لیل) گوتیشی: "پێویسته شنگالێكى نوێ ئاوه‌دان بكرێت تاوه‌كو خه‌ڵكى شنگال ئه‌و كاره‌ساته له‌بیر بكات و، ڕۆژ به ڕۆژ ون بێت له بیریان، خۆى مانه‌وه‌ى شنگال وه‌كو مۆزه‌خانه‌یه‌ك زۆر باشه و له جێگاى خۆیدایه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ى ئێستا و داهاتووش كه دێن بزانن چ تاوانێكى گه‌وره ده‌رهه‌ق به میلله‌تى ئێمه‌ى كورد و شنگالییه‌كان كراوه و له‌بیر نه‌كه‌ن."
قایمقامى قه‌زاى شنگال ده‌یشڵێت: "وه‌كو ئیداره و خه‌ڵكى شنگال ده‌بینین له به‌رژه‌وه‌ندیی شارەکەدایه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك؛ له ڕووى ئابوورى و ئه‌منى و سه‌ربازی و ده‌روونى و سایكولۆجییش؛ ئەو تازەشنگالەیش (سه‌رۆك بارزانى) پێشنیازى كردووه، دادەمەزرێت."