داوى ئامارا قوربانیێن ئێزدی هاته‌ راگه‌هاندن

ئێزديخان نيوز:
ئەمڕۆ لە دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە شاری هەولێر نوێترین ڕاپۆرتی قوربانیانی  کوردانی ئیزدی (كچان و ژنانی ئێزدیی ژێر دەستی داعش)ی بڵاو كردەوە كە ڕێكخراوی بەڵگەنامەكردنی ئێزدییەكان و دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ ئامادەیان كردووە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (23/8/2016) لە کۆنفراسنێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە هەولێر کە پەیامنێری (باسنیوز)یش ئامادەی بوو حوسام عەبدوڵڵا، سەرۆكی ڕێكخراوی بەبەڵگەنامەكردنی ئێزدییەكان بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتی: "ئەم ڕاپۆرتە بە ستاندەرێكی جیهانی و چوارچێوەیەكی یاسایی ئامادە كراوە و ئاراستەی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی ناوخۆ و دەرەوە دەكرێت و یەكێكە لە كەرەستەكانی ئامادەكاری بۆ ناساندنی ئەو دۆسیەیەی ئێزدییەكان وەك تاوانێكی نێودەوڵەتی."

هاوکات زیا پەترۆس سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە ئەم راپۆرتە كەلە ئەمڕۆوە کە وەك ڕۆژی جیهانیی مافەكانی مرۆڤە بڵاو دەكرێتەوە، گرنگە دوای ئەوەی كە بڵاوی دەكەینەوە بە نووسراوی فەرمی ئاراستەی نوێنەرایەتییەكان و دەزگا نێودەوڵەتییەكان دەكرێت."

وێنەیەکی ئەو ڕاپۆرتە  کە بە سێ زمانی  زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوكراوەتەوە بۆ ئاژانسی ئاژانسی هەواڵی (باسنیوز) نێردراوە ئەم زانیارییانەی لەخۆ گرتووە:

- ژمارەی ئێزیدكان لە شنگال و دەورووبەری تا بەرلە ساڵی 2014 و ھێرشی داعش بۆ سەر ئەو ناوچەیە 550 ھەزار كەس بوون كە 360 ھەزار دانیشتووی شنگال و دەورووبەری لە ڕۆژی 3/8/2014ھەڵاتوون و ئێستا لە شوێنەكانی دیكە پەنابەرن.

 - بەپێی دوایین ئامار كە لە ڕێكەوتی 15/8/2016 ئامادە كراوە، 1293 كەس شەھید بوون، ھاوكات ژمارەی ئەو منداڵە ئێزدییانە باوكیان لەدەست داوە، گەیشتووەتە 1759 منداڵ و ئەوانەش كە دایكیان لەدەست داوە گەیشتووەتە 407 منداڵ و 359 منداڵی ئێزدیش دایك و باوكیان لەدەست داوە.

 - هەتا ئێستا 220 منداڵ لەدەست داعشدا ماونەتەوە، ئەوە لە كاتێك دایە كە 30 گۆڕی بەكۆمەڵ لە شنگال و دەوروبەوری دەستنیشان كراوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی 44 مزارگەی ئێزیدییەكان لەلایەن داعشەوە خاپوور كراون.

لەبارەی ئاماری ڕفێندراوەكانی دەستی داعش زیا پتروس، گوتی: "6413 ڕفێندراو ھەیە، 3543 لەوان كچ و ژنن و 2870 كەسشان پیاو و منداڵن".

ئەو دەستەیە داوا لە بەرپرسانی ھەرێمی كووردستان دەكات كە بۆ بە بەڵگەكردن و دیكۆمێنتكردنی تاوانەكانی داعش بەدژی كوردانی ئێزدیی دەستكاری ئەو گۆڕانە نەكرێت، بۆ ئەوەی لە ئاستی نێودەوڵەتی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكانەوە بە جینۆساید بكرێت.
ژێده‌ر:باسنيۆز:

المشاركات الشائعة