238 وێنێن قوربانیێن گوندێ كۆچۆ ل به‌رده‌م نڤيسينگه‌ها نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى هاتنه‌ نمايشكرن

ئێزديخان نيوز:
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لەبەردەم نووسینگەی نەتەوە یەكگرتوەكان گەنجانی ئێزدی و ڕێكخراوی دیكیۆمێنتی كارەساتی ئێزدییەكان دیواربەندێكیان كردەوە كە 238 وێنەی قوربانیانی ئێزدیی تێدا نمایش كرابوو.

فراس ئەنجەت، سەرپەرشتیاری ئەو چالاكییە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەو قوربانیانە پێیان دەگوترێت قوربانیانی كۆجۆ كەلە ساڵی 2014 ڕێكخراوی توندڕەوی داعش دوای داگیركردنی قەزای شنگال، ئەو كارەساتەی بەسەر ئێزدییەكاندا هێناوە."

 ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە ئەو قوربانیانە ژمارەیەكی زۆر كەمی ئەو ژمارە زۆرەن كەلە چوارچێوەی تاوانەكانی داعشدا بوونەتە قوربانی و تا ئێستا زۆربەیان چارەنووسیان دیار نییە.

هەر لەو چالاكییەدا بەیاننامەی ڕێكخراوەكانی ئێزدی و ناوەندە مرۆییەكان خوێندرایەوە.

بەپێی ئامارێكیش كە بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری گشتیی ئێزدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف بڵاوی كردووەتەوە و كۆپییەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە تێیدا هاتووە: "ژمارەی ئێزدییەكان لە عیراق 550 هەزار كەسە و 360 هەزاریان ئاوارەبوونە و 1293یان شەهید بوونە  و بە هۆیەوە 1759 منداڵ بێ باوك بوونە و 407ی تریش بێ دایك بوونە و 359 منداڵیش دایك و باوكیان لە دەست داوە.

 220 منداڵیش باوكیان كەوتوونەتە دەست داعش و تا ئێستا 30 گۆری بەكۆمەڵی ئێزدییەكان دۆزراونەتەوە و 44 مەزارگە و شوێنی پیرۆزی ئێزدییەكانیش لەلایەن داعشەوە تەقێنراونەتەوە.

هەر لە ئامارەكەدا هاتووە: 6413 كەس لەلایەن داعش دەستگیر كراون كە 3543یان ئافرەت و 2870یان پیاون، لەو ژمارەیە 956 ئافرەت و 328 پیاو و 678 مێرمنداڵی (مێینە) و 690 منداڵی كوڕ تا ئێستا لەدەست داعش رزگار كراون و بەگشتی 3761 بەندكراو لەلای داعش ماونەتەوە.
 ژێده‌ر:باسنيۆز

المشاركات الشائعة