ده‌زگه‌هێ بارزانی هاريكاريان دگه‌هينته‌ ئاوارێن چیايێ شنگالێ و سنوونێ

شنگال-KDP.info-  
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوە ئەمریکاییەکەی ئێڵ‌دی‌ئێس (LDS) له‌ بەشی دووهەزار خێزان وشکەخۆراکیان برد بۆ ئاوارەکانی كه‌مپەکەی سه‌ر چیای شنگال و ناحیه‌ی سنوونێ.

رۆژی ١٩/٧/٢٠١٦ له ‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر ئاواره‌كانی‌ كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئێڵ‌دی‌ئێسدا وشکەخۆراکیان برد بۆ ٢٠٠٠ خێزانه‌ ئاواره‌ی سه‌ر چیای شنگال و ناحیه‌ی سنوونێ؛ هەر خێزانێك و دوو كارتۆنی پڕ  لە برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوە ته‌ماته‌، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، ڕشته‌، شیر، نۆك و، سریلاكیان پێ درا.

المشاركات الشائعة