ئه‌لمانیا یاسایه‌كا نوو بۆ پێدانا مافێ په‌نابه‌ريێ ده‌ركر

ئێزديخان نيوز:
ئه‌ڵمانیا یاسایه‌كی په‌سندكرد، كه‌ پرۆسه‌ی تێكه‌ڵبوونی په‌نابه‌ران و ماف و ئه‌ركه‌كانیان له‌خۆ ده‌گرێت، وه‌ك دیاریكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون و فێربوونی زمانی ئه‌ڵمانی بۆ ئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌رێتییان پێ بدرێت.
ئه‌و ده‌قه‌ی كه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دوێنێ پێنجشه‌مه‌ 7ی ته‌مووزی 2016 بڕیاریدا، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی پیران په‌سندی بكات، یه‌كه‌م یاسایه‌ له‌و جۆره‌ له‌ لاتێكدا كه‌ ساڵی پار ژماره‌ی پێوانه‌یی بڕی له‌ وه‌رگرتنی په‌نابه‌راندا.
بڕگه‌كانی ئه‌و یاسایه‌ له‌ نیسانی رابردوو ئاشكرا كرا، له‌و رێكارانه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتداران له‌مه‌به‌دوا ده‌یگرنه‌به‌ر، دیاریكردنی شوێنی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر له‌سه‌ر خاكی ئه‌ڵمانیا دابه‌شیان بكه‌ن، له‌ ئه‌گه‌ری پێشێلكردنی ئه‌و یاسایه‌دا، ئه‌وانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتییان كردووه‌ رووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ك به‌ پێی یاساكه‌، ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌وڵی ته‌واو بده‌ن بۆ خۆتێكه‌ڵكردن، به‌تایبه‌ت فێربوونی زمانی ئه‌ڵمانی " فێربوونی زمانی ئه‌ڵمانی پێویسته‌" وه‌ك له‌ یاساكه‌ ئاماژه‌ی پێدراوه‌.
به‌ڵام له‌باره‌ی كاركردنی په‌نابه‌ران، له‌ یاسا نوێیه‌كه‌دا به‌شێكی تایبه‌ت ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ئاسانكاریكردن و دۆزینه‌وه‌ی كار بۆ په‌نابه‌ران، ئه‌وانه‌ش كه‌ راهێنانیان پێده‌كرێت، مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوونی كاتییان پێده‌به‌خشرێت تا ماوه‌ی راهێنانه‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كار بدۆزنه‌وه‌، به‌م دواییانه‌ش، ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، هه‌ركام له‌و په‌نابه‌رانه‌ راهێنانه‌كه‌یان واز لێبهێنن، مافی په‌نابه‌رێتیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌.
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌رلین، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ داوای 8 ملیار یۆرۆ له‌ حكوومه‌ت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجی ئه‌مساڵی په‌نابه‌رانی پێ دابین بكه‌ن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.
ژێده‌ر:باسنيۆز

المشاركات الشائعة