هێزێن پێشمه‌رگه‌ى هێرشه‌كا تيرۆرستێن داعش ل شنگالێ تێكشكاند

ئێزديخان نيوز:                                                           

هه‌ولێر 17كانونى دووه‌م/يه‌نايه‌ر(pna)_فه‌رماندى ميحوه‌رى شنگال ئاشكرايكرد:به‌يانى ئه‌مرۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوه‌ندى قه‌زاى شنگال هێرشێكى داعشى تێكشكاند و زيانێكى زۆرى به‌ تيرۆرستانى گه‌ياند.

فەرماندەی میحوەری شنگال، عەمید بەهرا عەریف یاسین، بە پەیامنێری راگەیاند: كاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە هەردوو گەڕەكی بەربەرۆژ و حەیە نەسری قەزای شنگال هێرشێكی بەرفراوانیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و شەڕێكی دەستە و یەخە بۆماوەی چەند كاتژمێڕێك درێژەی کێشا.
فەرماندەی میحوەری شنگال گۆتی: هێزەكانی پێشمەرگە توانیان هێرشەكەی داعش بشكێنن و 10 چەكداری داعش كوژراون و  ژمارەیەكی زۆر چەك و تەقەمەنی قورس و مامناوەندی لەناوبراون.
عەمید بەهرام هەروەها گوتی: لە هێرشەكەی ئەمڕۆی شنگالدا، فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان هاوكاریان كردین و توانیویانە چوار ئامانج بپێكنن.

المشاركات الشائعة