كوردێن ئێزدى:ناسناما شنگالێ كوردستانييه
ئێزديخان نيوز:
هەولێر-KDP.info-
WED, 24 DEC 2014 22:01
هاوكات رۆژنامەنووسی كوردی ئێزدی (عەزیز شەرگانی) لەو بارەیەوە رایگەیاند، دیارە (دەمیر تاش) هیچ بابەتێك نەبووە باسی بكات تەنیا شنگال نەبێت، ئەو شارە گۆڕەپانی بازرگانی نییە و شنگال شارێكی كوردستانییە و موڵكی كوردستانە، بۆ هیچ كەسێكیش نییە بڵێت شنگال ببێتە هەرێمێكی سەربەخۆ و لە كوردستان داببڕێت.
هەولێر-KDP.info-
WED, 24 DEC 2014 22:01
نیگەرانییەكانی كوردانی ئێزدی دژی لێدوانەكەی (سەڵاحەدین دەمیرتاش) بەردەوامن و رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی كوردانی ئێزدی، ئەو لێدوانە بەتوندی رەت دەكەنەوە و دەڵێن، ناسنامەی شنگال كوردستانییە. جەختیش دەكەنەوە كە، (دەمیرتاش) دەستێكی دەرەكیی لە پشتە و تا ئێستایش زمانی كوردی نازانێت.
چالاكوانی كوردانی ئێزدی (كاوە عیدۆ) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، "من وەك كوردێكی ئێزدی ئەو لێدوانەی (سەڵاحەدین دەمیرتاش) بە توندی رەت دەكەمەوە، چونكە شنگال بەشێكە لە هەرێمی كوردستان و بە هیچ شێوەیەك كەس ناتوانێت لێی جودا بكاتەوە و لە وەتەی شنگال بوونی هەیە كوردستانییە، نموونەیش بۆ قسەكانم ئەوەیە كە 95%ـی كوردانی ئێزدی لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگ بە كاندیدە كوردەكان دەدەن".
(كاوە عیدۆ) گوتیشی، ئەو لێدوانەی (دەمیرتاش) لەو كاتەی ئێستادا بۆ مەرامێكی تایبەت و بۆ دەستێكی دەرەكییە بۆ ئەوەی كوردستان پارچە بكەن.
زیاتر گوتی، (دەمیرتاش) تا ئێستا زمانی كوردی كە زمانی دایكە بە تەواوەتی نازانێت و جگە لەوەیش كوردانی باكوور خۆیان پێویستیان بە پشتگیری هەیە و تا ئێستا مافی خۆیان بەدەست نەهێناوە، بۆیە با جارێ ئەركی خۆی ئەنجام بدات، ئەو كات دەست لە كاروباری باشووری كوردستان وەربدات.
لای خۆیەوە، رۆژنامەنووس (جەعفەر سمۆ) كە كوردی ئێزدییە ڕوونی كردەوە، شنگال بەشێكی گرینگە لە خاكی كوردستان و هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە كوردستانی بووە و شنگال و كوردایەتی یەك رۆحن و ناكرێت لێك جیا بكرێنەوە، بۆیە هەر كەسێك لەگەڵ ئەوە بێت شنگال لە هەرێمی كوردستان جیا ببێتەوە، دژی پاشەڕۆژی شنگالە.
هاوكات رۆژنامەنووسی كوردی ئێزدی (عەزیز شەرگانی) لەو بارەیەوە رایگەیاند، دیارە (دەمیر تاش) هیچ بابەتێك نەبووە باسی بكات تەنیا شنگال نەبێت، ئەو شارە گۆڕەپانی بازرگانی نییە و شنگال شارێكی كوردستانییە و موڵكی كوردستانە، بۆ هیچ كەسێكیش نییە بڵێت شنگال ببێتە هەرێمێكی سەربەخۆ و لە كوردستان داببڕێت.
دەشڵێت، هەر چەندە خەڵكی شنگال لە دۆخێكی خراپدان و ئەو جۆرە لێدوانانە ڕەنگە كاریگەرییان لەسەر هەندێك كەس هەبێت و پشتگیریی لێ بكەن، بەڵام بڕیاری دروست ئەوەیە كە شنگال سەر بە هەرێمی كوردستانە و خەڵكی ئەو ناوچەیە دەیانەوێت لە ژێر سێبەری هەرێمی كوردستاندا بن.
(شەرگانی)راشیگەیاند، خەڵكی شنگال بڕیاری خۆیان داوەتە دەست (سەرۆك بارزانی) و ئەو سەرپشك كراوە لەوەی چ بڕیارێك دەدات.
چالاكوانی كوردانی ئێزدی (هادی جردۆ) گوتی، "بە هیچ شێوەیەك رێگە نادەین شنگال لە هەرێمی كوردستان جیا بكرێتەوە و شنگال بەشێكە لە هەرێمی كوردستان، بۆیە بەهیچ جۆرێك جیابوونەوەی شنگال لە هەرێم لە بەرژەوەندیی كوردانی ئێزدیدا نییە و بگرە زیانی زۆرە و دوژمنیشیان زیاتر دەبێت، بۆیە ئێمە بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەو بۆچوونە نین و رەتی دەكەینەوە".