التخطي إلى المحتوى الرئيسي
البحث
بحث هذه المدونة الإلكترونية
ئێزديخان نيوز
نووچهيێن ئێزديخانێ ل ئێزديخان نيوز بخوونه
لاپهرێ سهرهكى
المزيد…
مشاركة
الحصول على الرابط
Facebook
X
Pinterest
بريد إلكتروني
التطبيقات الأخرى
ديسمبر 22, 2014
قايمقامێ شنگالێ داخوازا بوودجهيهكا تايبهت بۆ شنگالێ دكهت
ئێزديخان نيوز:
قایمقامی قەزای شنگال، داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات, بودجەیەکی تایبەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال دابین بکەن، چونکە قەزاکەیان وێران بووە.
مەیسەر حاجی قایمقامی قەزای شنگال بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، بەهۆی داگیرکردنی لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، قەزای شنگال وێران بووە.
مەیسەر حاجی گوتیشی “قەزاکە بەهۆی شەڕو پێکدادانەکانەوە، زیانێکی زۆری پێگەشتووەو پێوستە دوای ئازادکردنی بە تەواوەتی پاکبکرێتەوە, چونکە تەواوی بینا، خانوو، ڕێگە و بانەکان بۆمبرێژکراون و ئەوەش پێوستی بە پاککردنەوەی تەواوەتی هەیە، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ژیان تیایدا ئاسای بێتەوە”.
قایمقامی شنگال, داواش لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات, بودجەیەکی تایبەت بۆ شارەکە دیاری بکرێت، چونکە کارەباو تۆڕی ئاو خزمەتگوزارییەکانی دیکە لە شارەکە نەماون و لەناوچوون “کارەباشمان لە موسڵەوە بۆ دەهات ئەویش بە تەواوەتی بڕاوە”.
قایمقامی قەزای شنگال دەشڵێت “تا ئێستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نەداوە، بۆ دابینکردنی بودجەیەک بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال”. داواش دەکات “بۆ پاراستنی شنگال داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین هێزێکی تایبەت بۆ شنگال دابمەزرێنێت”.
سەرەتای مانگی ئاب، داعش هێرشی کردە سەر شنگال و کۆنترۆڵیکرد, بەوهۆیشەوە ژمارەیەک کچ و منداڵ و پیاو و پەکەوتە کوژراون، زیاتر لە پێنج هەزار ئافرەتیش وەک و دەسکەوتی شەڕ رفێندران و وەک کۆیلە و غنەیمەی شەڕ مامەڵە و بازرگانیان پێوە دەکرێت.
رۆژی (17/12/2014) بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هێرش بۆکۆنترۆڵکردنەوەی شنگال دەستی پێکردوە، بەشێک لە گەڕەکەکانی شنگال کۆنترۆڵکراونەتەوە، بۆمبرێژکردنی شەقام و کوچە و کۆڵانەکانی ئەو شارەش رێگەی لە پێشرەویەکانی هێزی پێشمەرگەی گرتووە، بۆ بەتەواوەتی ئازادکردنەوەی شنگال.
المشاركات الشائعة
أبريل 17, 2024
سهنتهرهكێ نوو يێ ڕهوشهنبيرى و جڤاكى يێ ئێزديان هاته دامهزراندن
أبريل 30, 2024
لژنەیەك بۆ زڤڕینا ئاوارەیان هاتیە پێكئینان