التخطي إلى المحتوى الرئيسي
البحث
بحث هذه المدونة الإلكترونية
ئێزديخان نيوز
نووچهيێن ئێزديخانێ ل ئێزديخان نيوز بخوونه
لاپهرێ سهرهكى
المزيد…
مشاركة
الحصول على الرابط
Facebook
X
Pinterest
بريد إلكتروني
التطبيقات الأخرى
ديسمبر 19, 2014
سهرۆك بارزانى:سهركهفتناپێشمهرگهى ب ديارى پێشكێشى خوشك و برايێن ئێزدى دكهين
سهرۆكێ ههرێما كوردستانێ بهرێزمهسعود بارزانى
ئێزديخان نيوز:
رووداو- هەولێر
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزیدییان پەیامێك بڵاوەدەكاتەوە و رایدەگەیێنێت،"خۆشحاڵم كە لە بۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزدییاندا سەركەوتنی گەورەی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان بە دیاری پێشكەشی خوشك و برایانی ئێزدی دەكەین و، ئەمە شیاوترین پیرۆزباییە لەوانى دەكەین".
لە پامەكەیدا كە ئەمڕۆ هەینی 19/12/2014 بڵاویكردووەتەوە، بارزانی دەڵێت:" دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی دەڤەری شنگال لە رۆژی ئاڵای كوردستان و گەیشتنی پێشمەرگە بە چیای شنگال لە 18ـی 12ـی 2014 مانای خۆی هەیە. با هەموو دوژمنان و ناحەزان بزانن ئەگەر جارێك بۆیان بڕەخسێت كینی خۆیان بەرانبەر كورد و كوردستان دەربكەن، لە كۆتاییدا باجی تاوانەكانیان دەدەن و دەبێت تیرۆریستانی داعش ببنە پەند بۆ هەموو دوژمنان".
سەبارەت بە جەژنی رۆژووی ئێزدییانیش بارزانی دەڵێت،" هیوادارم بەیەكگەییشتنی ئەم سەركەوتنە مەزنە و جەژنی رۆژووی خوشك و برایانی ئێزدی ببێتە هۆی ساڕێژبوونی برینی ئێمە و ئەو ئازیزانە و گەلی كوردستانیش لەوە دڵنیا دەكەینەوە كە سەری دوژمنان دەكەوێتە ژێر پێیان".
هەروەها لە كۆتایی پەیامەكەیدا بارزانی سڵاو بۆ گیانی شەهیدان دەنێرێت و دەڵێت،" هەزارن سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی هەمیشە زیندوو. دوعای چاكبوونەوەی بە پەلەش بۆ بریندارەكان دەكەین و دەست و چاوی هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان ماچ دەكەم كە من دەزانم چ قارەمانییەكی مەزنیان تۆماركردووە".
دەقی پەیامەكەی بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
خۆشحاڵم كە لە بۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزیدییاندا سەركەوتنی گەورەی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان بە دیاری پێشكەشی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەین و، ئەمە شیاوترین پیرۆزباییە لەوانی دەكەین.
دەستپێكردنی ئۆپەڕاسیۆنی ڕزگاركردنی دەڤەری شنگال لە ڕۆژی ئاڵای كوردستان و گەییشتنی پێشمەرگە بە چیای شنگال لە 18ـی 12ـی 2014 مانای خۆی هەیە. با هەموو دوژمنان و ناحەزان بزانن ئەگەر جارێك بۆیان بڕەخسێت كینی خۆیان بەرانبەر كورد و كوردستان دەربكەن، لە كۆتاییدا باجی تاوانەكانیان دەدەن و ئەبێ تیرۆریستانی داعش ببنە پەند بۆ هەموو دوژمنان.
هیوادارم بەیەكگەییشتنی ئەم سەركەوتنە مەزنە و جەژنی ڕۆژووی خوشك و برایانی ئێزیدی ببێتە هۆی ساڕێژبوونی برینی ئێمە و ئەو ئازیزانە و گەلی كوردستانیش لەوە دڵنیا دەكەین كە سەری دوژمنان دەكەوێتە ژێر پێیان.
هەزارن سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی هەمیشە زیندوو. دوعای چاكبوونەوەی بە پەلەش بۆ بریندارەكان و دەست و چاوی هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان ماچ دەكەم كە من دەزانم چ قارەمانییەكی مەزنیان تۆمار كردووە.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
19ـی 12ـی 2014
المشاركات الشائعة
أبريل 17, 2024
سهنتهرهكێ نوو يێ ڕهوشهنبيرى و جڤاكى يێ ئێزديان هاته دامهزراندن
أبريل 30, 2024
لژنەیەك بۆ زڤڕینا ئاوارەیان هاتیە پێكئینان