سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ جه‌ژنا رۆژيێن ئێزى ل هه‌موو ئێزديان پيرۆز دكه‌ت
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕۆژووی ئێزدییەوە، به‌رێز
مسعود بارزانی سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و
برا ئێزدییه‌كان كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بە ناوی خوای مەزن و
دلۆڤان
به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕۆژووی ئێزدییه‌وه
پیرۆزباییه‌کی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خوشک و برایانی کوردی ئێزدی لە کوردستان
و جیهان ده‌که‌م.
بە درێژایی مێژوو یەکێک لە شانازییەکانی گەلی
کورد قووڵبوونەوەی ئەو فرەیی و پێکەوەژیان و تەباییەیە کە لە نێوان پێکهاتە جیاجیاکانی
ئایینی و نەتەوەییدا لەسەر خاکی کوردستان هەبووە و ئەرکی سەرەکیی هەموومانە
بیپارێزین و ڕێگە نادرێت لەژێر هیچ ناونیشانێک و بەهیچ بیانوویەک دەست بۆ
مافەکانیان و ئەو پێکەوەژیانە جوانەمان ببرێت.
هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێر و
خۆشیی زیاتر بۆ خوشک و برایانی کوردی ئێزدی و ساڵ لەدوای ساڵ لە سایەی کوردستانێکی
ئارام و ئازاد‌دا و به‌خێروخۆشی و كامه‌رانی جەژنەکانیان پیرۆز بکەن.
مسعود بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
19/12/2013
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
19/12/2013