حەیدەر شەشۆ ناڤێ پارتا خۆ وەک قەوارەیەکێ سیاسی بۆ هه‌لبژارتنێن په‌رله‌مانێ كوردستانێ تۆمار كر

  باسنیوز:
حەیدەر شەشۆ، سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئێزیدخان وەک قەوارەیەکی سیاسی بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان، خۆی تۆمار دەکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی (باسنیوز) لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی دەستی کەوتووە، ڕۆژی پێنجشەممە 14/9/2017، کەسێک بە نوێنەرایەتیی حەیدەر شەشۆ، سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئێزیدخان، سەردانی کۆمسیۆنی کردووە و ناوی پارتەکەی وەک قەوارەیەکی سیاسی تۆمار کردووە.
هەمان ڕۆژ نوێنەرەکە ئامادەیی نیشان داوە بۆ پێدانی ئەو پێشینە پارەیی کۆمسیۆن لە ھەر قەوارەیەک داوای دەکات وەک گەرەنتی.
هەر بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، ئێستا ئەو لایەنە خەریکی ئامادەکارییە بۆ ئەوەی وەک قەوارەیەکی سیاسی کاری خۆی بکات و لە کۆمسیۆنیش بناسرێت.
پاش ئەوەی حەیدەر شەشۆ دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتیی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاند، پارتێکی نوێی بەناوی پارتی دیموکراتی ئێزیدخان دامەزراند.

تعليقات