شەهیدێ سەرکردە "مەحمود ئێزدی" ئێك بوو ژسەرکردێن قارەمانێن کوردستانێ/نایف رەشو

شەهیدێ سەرکردە "مەحمود ئێزدی" ئێك بوو ژسەرکردێن قارەمانێن کوردستانێ 
نایف رەشو
شەهیدی سەرکردە مەحمود ئێزدی یەکێک بوو لەو سەرکردە قارەمانانەی کوردستان و ناوی هەتا هەتا هەر بە زیندویی دە مێنێتەوە لە مێژووی سیاسی گەلی کوردستان دا. ۱٦ / ئاب ڕوژی لە دایكبوونی سەرۆک مسعود بارزانی،و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە هەمومان پیرۆزبێت،سڵاو بۆ سه‌رۆک و پێشمەرگە جەنابی مەسعودبارزانی کە هەڵگرو خاوەن ئامانجێکی نیشتیمانی پیروزە کە ئەویش سەربەخۆیی کوردستانە،سڵاو حورمه‌ت بۆ شه‌هیدانی کاروانی ٧١ساڵەی بزاڤی ڕزاریخوازی کوردستان،ئەگەر بێتو بیرەوەریەکانی مانگی ئاب وەبیر خومان بێنینەوە و بگەڕێیینەوە سەریان و ساتەکانی خەباتی چەکداری گەلەکەمان گەلێک بیرەوەری تاڵ بەرچاو مان دەکەون لەوانە روژی 3/8/2014 جینوسایدکردنی کوردانی ئیزدی لە شەنگال و 14/8/2007ساڵوەگەری قوربانیەکانی کارەساتی گردعوزێر و سیباشێخدرێ و هەروەها،لە25/8/1988 ڕوژی ئەنفالی ڕەشی بادینان.
هاوکات لە گەڵ بیرەوەری71 ساڵ دەربازبوون بە سەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و تێپەربوونی 38 سال بە سەر شەهیدبونی محمود ئێزدی لە شەوی18لەسەر19/8/1979 لە گوندی بەرێ گارێ شەهید کرا لەلایەن ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگوڕەوە گیان فیدایی ئەم قارەمانانە بو گەل و ڵا تەکەیان هوکاری سەرەکی بوو کە شوڕشی گۆڵانی نیشتیمانی خواز بەردەوام بێت و دوژمنە سەرسەختەکانی کوردستان دوچاری لەرزین بکەن و بویان بسەلمێنن کورد نامرێت و ئامادەیە لە پێاو کەڕامەت و ناسنامەکەی دا خوی بەخت بکات ئەمەش دوژمنانی بێ ئومێدکردو هیواش گەڕایەوە بو ڕوڵەکانی گەلەکەمان . دوژمنانی کورد بە خەیاڵی خاوی خویان وایان دەزانی کە ئێتر بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان ئیتر کوتایی پێهاتووە و نەیاندەزانی لە نێو شوڕشی کوردستاندا دەیان و سەدان قارەمانی وەک شەهید مەحمود ئێزدی بونیان هەیە و گوڕەپانی شوڕش و خەبات هەرگیز والا نابێت لەم قارەمانانە نمونەی هەرە زیندوش شەهیدی سەرکردە بوو مەحمود ئێزدی کە توانی دەیان داستان تومار بکات و پێگەی ڕژێمی بەعس لە زور ناوچەی باشوری کوردستاندا لاواز بکات و ببێتە لەمپەر بە سەر ڕێگای چاڵاکیەکانی بەعسی فاشی دا وزورێک لە نەخشەو پیلانەکانیان پوچەڵ بکاتەوە.
لە شورەشی گولاندا بە سەرپەرەشتی سەرۆک مەسعۆد بارزانی و بە چاودێری وڕێێنمایی بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو ،و بە پالپشتیی خەلکی نیشتیمان پەروەر،محمود ئێزدی وەكو سەركردە یەكی مێژوویی و کاریزمایی لە خەباتی ڕزگاری خوازی گەلەکەمان دەرکەوت هاوشانی برا پێشمەرگەکانی و بە هاوکاری ڕێکخستنە نهێنیەکانی سەرکردایەتی کاتی توانیان وەڵامی پلانی دوژمنان و ناحەزان بدەنەوە پیلانی تەعریبی قیزەوەن لە چەندین ناوچەدا شکەست پێ بهێنن،وچەندین داستانی مەزنیش تومار بکەن .
شەهید مەحمود ئێزدی بە قارەمانی شەڕی پارتیزانی ناوی دەرکردبوو و بەسەدان چالاکی لەشکری لە دژی بەعسی فاشی ئەنجامد لەوانەدا شەڕی گەلی قیامەتێ و شەڕی بەرکجکێ و شەڕی گەلی کورتکێ و شەڕی بێلکێفێ شەڕی ئەشکەفتێ و شەری شەمکانێ و شەرێ ئەلقوش،وشەرێ سەرسنکی ،شەرێ دوویێ گەلی کورتکی،ترسولەرزەک وەسا کربۆ د دلێ دژمنیدا ل خوانی شەویان ناتوانی بخەون ژ ترسا.
بەلام ئەو کاتەی کە سەرۆک مسعود بارزانی سەردانی باعەدرێ کرد و فەرموی نمونەی پێشمەرگایەتی و نمونەی قارەمانیەتی و نمونەی دڵسوزی بو رێبازی بارزانی نەمر کە ڕێبازی کوردایەتیە شەهید محمود ئێزیدی بوو. هەر وەها حەبیب کەلەش لە شیعرێکی خویدا دەڵێت : هەر چەند باسی شوڕشی گولان بکەین شەهید محمود ئێزدیمان دێتەوە یاد و هەڕوەها.قادر قاجاخ لە شیعرێکی خویدا دەڵێت ؛محمود ئێزیدی پارتی زانێکی ئەفسانەیی بوو .
لە کوتایی دا هزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدی سەرکردە مەحمود ئێزدی ئێستاش پاش ٣٨ساڵ لە شەهید بونی محمود ئێزیدی ناوبراو وە کو سومبولێک لەناو دڵی هەر کوردێکی نیشتیمان پەروەردا دەژیت بویە لە جێی خویدایە هەر ساڵ یادی ئەم قارەمانانە بکەینەوە وەکو وەفاداریەک و ڕێزلێنانێک بو شەهیدی نەمر مەحمود ئێزدی و هەمو ئەو انەی کە ڕوژانێک بەرگریان لە گەل و وڵاتەکەیان کردووە و ئەمڕویان دروستکرد و پێییان دەڵێیین بێخەم بنوون کاروانی خەبات بە ڕێبەرایەتی سەروک بارزانی ئەمڕوش بەردەوامە و زوریش نەماوە دوزە ڕەواکەمان بگاتە ئامانجی کوتایی. هەتا ماوبین قوتابی رێبازەكە پیروزبین.

تعليقات