ئەنجومەنێ شنگال: ئامادەکاريێن ئەنجام دانا ریفراندۆمێ دەست پێ كرن

باسنيوز: 
سەرۆکی ئەنجومەنی شنگال، ئاماژە بەوە دەکات کە خەڵکی ناوچەکانی شنگال، زوممار و باشیک، داوا دەکەن کە ڕیفراندۆم لەکاتی خۆی ئەنجام بدرێت و لەو بارەشەوە دەست بەئامادەکاری کراوە.
 
وەیس نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی شنگال، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "سەرجەم دەڤەرەکانی شنگال، داوا دەکەن ڕیفراندۆم لەکاتی خۆیدا بکرێت، ئێستاش دوای ئەوەی پێکھاتەی دانیشتووانی باشیک داوایان لە ئەنجومەنی شارۆچکەکە کرد، ڕیفراندۆم لە ناوچەکەی ئەوانیش ئەنجام بدرێت، ئەنجومەنی شارۆچکەی باشیک لە کۆبوونەوەیاندا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن داوایان کرد، کە ڕیفراندۆم لە باشیک ئەنجام بدرێت و بە فەرمی بخرێنە سەر باشووری کوردستان، بۆیە ئێستا داواکاری سەرجەم ناوچەکانی گرتوەتەوە و ئامادەکاری دەستی پێکردووە".
 
سەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی شنگال، ئەوەشی خستەروو: "لە زوممار، باشیک، خانەسۆر، تەلسقۆف، حەمدانیە، بەحزانیە و سەرجەم ناوچەکانی دیکە، نوێنەرەکانی سەرجەم گوند و ناوچەکانی شنگال داوایان کرد کە ڕیفراندۆم لە کاتی خۆی ئەنجام بدرێت".
 
ئاشکراشی کرد: "چەندان گوندی عەرەب نشینیش لەو ناوچانە، داوایان لە ئەنجومەنی شارۆچکەی باشیک کردووە چارەنووسیان لەگەڵ کوردی ئەو ناوچەیە بێت".
 
وەیس نایف، بۆ (باسنیوز) گوتیشی: "ئەوەی ئەم ناوچەیە دەپارێزێت پێشمەرگەیە، عەرەب، شەبەک، کورد و ھەموو پێکھاتەکان دەپارێزن، بۆیە ھەموو گوندە عەرەب نشینەکانیش داوا دەکەن بەشێک بن لە ھەرێمی کوردستان".

تعليقات