شێخ شامۆ: ئێزديان دڤێت ل ریفراندۆمێ چارەنڤيسێ خۆ دیار بکه‌ن

باسنيوز: 
پەرلەمانتارێکی کوردی ئێزدی لە پەلەمانی کوردستان، باس لەوە دەکات کە ئەوان لەگەڵ ڕیفراندۆمن و دەیانەوێت خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.
 
شێخ شامۆ، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ''کوردانی ئێزدی، پێویستە بە پەرۆشەوە بچن بۆ دەنگدان و ئەم رۆژە بکەن بە رۆژێکی مێژوویی لە مێژووی کوردانی ئێزدیدا، بسەلمێنن کە ھیچ کەس ناتوانێت زیان بە ئێزدییان بگەیێنیت و بە ریگایەکی دیموکراسی و ئاشتییانە بە جیھان بڵێن، دەمانەوێت لەگەڵ کوردستان بژین و ھەر ئەمەیشە شوێنی رەسەنی ئێمە و دەمانەوێت خۆمان چارەنووسی خۆمان دیاری بکەین."
 
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە روو: "تەنیا لەو رێگایەوە دەتوانین مافی خۆمان بەدەست بھێنن چونکە ھەموو رێگایەک لەگەڵ بەغدا تاقی کرایەوە".

تعليقات